سوپای توركیا هێزێکى كۆماندۆی زرێپۆشی ره‌وانه‌ی سنورى رۆژئاوای کوردستان و سوریا كرد به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی یه‌كه سه‌ربازییه جێگیر كراوه‌كان لەو سنورە.
میدیاکانى تورکیا بڵاویانکردەوە كاروانێكی ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری كۆماندۆكان كه له هاتای و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی توركیاوه كۆكرابوونه‌وه، رەوانەى سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان و سوریا کران.
كاروانه‌كه له‌ڕێوشوێنێكی ئه‌منی توندوتۆڵدا تێپه‌ڕین و به‌ره‌و ناوچه سنوورییه‌كان به‌ڕێكه‌وتن به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتی كردنی یه‌كه سه‌ربازییه جێگیر كراوه‌كانی ناوچه‌كه.
ماوەى چەند مانگێکە تورکیا سەرقاڵى رەوانەکردنى هێزە بۆ سەر سنورەکانى سوریا و رۆژئاواى کوردستان، بەمەبەستى ئامادەکاریی بۆ ئۆپەراسیۆنى سەربازى.
بەرپرسانى تورکیا جەختدەکەنەوە کە لەهەرکاتێکدا بیانەوێت ئۆپەراسیۆنى سەربازى دەستپێدەکەن، بۆ دورخستنەوەى مەترسی لەسەر سنورەکانیان.