تا ئێستا زانیوتە لەباوەشگرتن ئەم سودانەی هەیە
وەک دەزانرێت لەباوەشگرتن یەکێکە لە ڕێگەکانی دەربڕینی خۆشەویستی بۆ کەسی بەرامبەرت ئیتر ئاخۆ ئەو کەسە هاوسەرت بێت، یاخود هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت بێت، لەکاتی لەباوەش گرتندا خۆت و کەسی بەرامبەریش هەست بە دڵخۆشی وئاسودەی دەکەن.
جگە لە ئاسودەی و دڵخۆشی لەباوەش گرتن هەروەها ئەم سودە گرنگانەشی هەیە.
ـ زیادبوونی ڕێزگرتن: لەوکاتەوەی لەدایک دەبین مرۆڤ پێویستی بە ڕێزگرتن و خۆشەویستی هەیە بۆیە لەکاتی لەباوەش گرتندا مرۆڤ ڕێزی بۆ کەسی بەرامبەری زیاتر دەبێت.
ـ پتەو بوونی پەیوەندی خۆشەویستی: لەباوەشگرتن دەبێتەهۆی پتەوبوونی خۆشەوویستی و لێکۆڵینەوەیەک ئەوی نیشانداوە لەباوەشگرتن دەبێتە هۆی بەهێزبون و درێژی ماوەی پەیوەندی.
ـ دەبێتەهۆی کەمبوونەوەی قەلەقی: لەباوەش گرتن هەروەها هۆکار بۆ کەم بونەوەی قەلەقی، بەخشینی هەستی حەسانەوە.
ـ کەمبونەی ئەگەری توشبون بەنەخۆشییەکانی دڵ: لەدوای لەباوەش گرتن لەش هۆڕمۆنێک دەردەدات کە هەست بەخۆشییەکی ئێجگار زۆر دەکات بەمەش وادەکات قەلەقی نەمێنێ و بۆیە نەخۆشییەکانی دڵ لەسەرییان کەم دەبێتەوە.
ـ بەرگری لەش بەهێز دەکات: ئەو کەسانەی کە توشی قەلەقی، و توشبوون بەسەرما و ڤایرۆس، لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی پشت ڕاست کردۆتەوە کە لەباوەش گرتن دەبێتە هۆی نەهێشتنی هەوکردن بەمەش بەرگری لەش بەهێز دەبێت.
ئا: هە ـ ف
سەرچاوە: verywellmind
PM:08:12:08/03/2019