شاجوانی جیهان لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا کە خەڵکی هوڵندەیە و شاجوانە بۆ هەرزەکاران، گیانی لەدەستدا.
ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە ( لوتی ڤا دێر زی ) شاجوان و نمایشکاری جیهان لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا ئێوارەی ٦ ی ئازار بە جەڵەتی دڵ کۆچی دوایی کرد.
ئەم نمایشکارە هۆڵەندییە لەو کاتەی لەگەڵ خێزانەکەی چوون بۆ گەشت بە مەبەستی ئاهەنگێکی تایبەت بە ڕۆژی لەدایكبوونیی، تووشی جەڵتە بووە و بۆ ماوەی دوو هەفتە بێهۆش بووە لە نەخۆشخانەیەك لە شاری میونیخ لە ئەڵمانیا رۆژی ٦ ی ئازار کۆچی دوایی کردووە.
لوتی ڤا دێر زی ساڵی ٢٠١٦ بە شاجوانی هەرزەکاران لە هۆڵەندا هەڵبژێردراوە، لە ساڵی دواتردا نازناوی شاجوانی هەرزەکارانی گەردوونی بەدەستهێناوە و دوابەدوای ئەوەش دەستی بە کاری نمایشکاریکردووە.