خانمە پێشكەشكاری شۆخوشەنگ و بەناوبانگ، سۆڤین ساڵح لە ڕۆژی هاوسەرگیریاندا وێنەی خۆی و هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە.
سۆڤین لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام، بەبۆنەی ساڵڕۆژی هاوسەرگیریەكەیان لەگەڵ زانست وێنەیەكی ڕۆژی هاوسەرگیریەكەیانی بڵاو كردۆتەوە و هەوادارانی خۆشحاڵی خۆیان بە پێکەو بونیان دەربڕیوە، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەک لە ژیانی هاوسەریان لەیەکتر دابڕابوون.
سۆڤین پاش وازهێنانی لە كەناڵی نێت تی ڤی كە یەكێك بوو لە پێشكەشكارە سەرەكییەكانی بەرنامەی كۆشكی نێت و لەگەڵ زانستی هاوسەری ئاشكرایكرد هۆكارەكەی بە هۆی ڕێكنەكەوتنیانەوە بووە لەسەر پارە.
سۆڤین ساڵح لەدایكبووی ساڵی 1994 ە و خەڵكی شاری سلێمانیە درێژی باڵای 170 سم كێشی 55 كیلۆیە و تا ئێستا بەشداری لە چەندین رێكلامی تەلەفیزیۆنیدا كردووە هاوسەرگیری لەگەڵ یەكێك لە هاوپیشەكانی خۆی بە ناوی زانست كردووە.