دەرمانێک کاریگەریەکەی چەندینجار لە ڤیاگرا بەهێزترە

شارەزایانی بواری تەندروستی سێكس دەڵێن، بەكارهێنانی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن زۆر باشتر و بەهێزترە  لە خواردنی حەبی ڤیاگرا.

 بەپێی نوێترین لێکۆڵینەوەی پسیشکی دەرکەوتووە،  كێشەی هەر گەورەی لاوازی سێكسی لە پیاودا كەمبوونی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنە، کە بەرپرسە لە توانا و حەز و ئەركە سێكسییەكان لە جەستەی پیاواندا.

توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن ،كاتێك بەهۆی نەخواردنی خۆراك و میوەكان و یان بەهۆی نەشتەرگەری جۆراوجۆرەوە ئەو جۆرە هۆرمۆنە لە جەستەی پیاودا كەم دەبێت، ئەوا راستەوخۆ كاریگەری تەواوی بەسەر توانای سێكسی پیاوەكەوە دەبێت. ئەمە جگەلەوەی لە دوای تەمەنی 40 ساڵیش وردە وردە رێژەی ئەو هۆرمۆنە روو لە كەمبوونەوە دەكات.

بەگوێرەی توێژینەوەكان، ئەو كەسانەی حەبی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن دەخۆن بەبەراورد لەگەڵ ئەوانەی ڤیاگرا دەخۆن، ئەنجامەكانیان زۆر جیاوازە و كاریگەرییەكانیش جیاوازن.

هەروەها توێژەران دەشلێن، خواردنی حەبی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن بەشێوەیەكی سرووشتی توانای سێكس بەرز دەكاتەوە و هیچ كاریگەرییەكی خراپ جێ ناهێلێت، بەڵام خواردنی ڤیاگرا جگەلەوەی بەشێوەی كاتی توانای سێكس بەرز دەكاتەوە و كاریگەری خراپیش بەسەر تەندروستی پیاوانەوە جێدەهێلێت، بۆیە واباشترە پیاوان لە جیاتی ڤیاگرا روو لە حەبی هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن بكەن.


PM:04:11:09/03/2019