خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی هندستان "سۆنالی
بێندر"، توشی نەخۆشی شێرپەنجەبووەو لە ئێستادا چارەسەری نەخۆشییەکەی لە ئەمریکا وەردەگرێت.
سۆنالی ساڵێکە بەدەست نەخۆشی شێرپەنجەوە
دەناڵێنێت، پلەی نەخۆشیەکەشی لە ئاستێکی مەترسیداردایە، لە ئێستاشدا لە وڵاتی
ئەمریکا چارەسەری نەخۆشییەکەی وەردەگرێت.
ئەو خانمە هونەرمەندە شۆخە بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە
تەواوی قژی هەڵوەری، بەڵام بەهۆی زاڵبون بەسەر نەخۆشییەکەیدا باری تەندروستی بەرەو
باشی رۆیشتوەو موەکانی پرچی دەستیان
بەهاتنەوە کردووە.
سۆنالی بێندر لە ساڵی 1975لەدایک بووەو، یەکێکە
لە دیارترین ئەکتەرەکانی بۆلیود، ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە.