بڕیارە سبەینێ یهكشهممه 10ی ئازار، ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسەر چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە حکومەتی هەرێم كۆببێتهوه.
میدیاکانی نزیک لە پارتی بلاویانکردەوە، له كۆبوونهوهكهی سبەینێیدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی رەوشی سیاسی و دواین پێشهاتەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومهتی ههرێمی كوردستان تاوتوێ دەکات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە کۆبونەوەکەدا رەوشی دانوستاندنەکان لەگەڵ لایەنەکان و رێککەوتنی سیاسی پارتی لەگەڵ هەریەک لە یەکێتی گۆڕان باس دهكرێت.
بەپێی زانیارییەکان پێشبینی دەکرێت لەو کۆبوونەوەیەى ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی، بڕیار لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بەو بابهتانه بدرێت.