ئەگەر ئەم سودانەی شویت بزانیت توشی شۆک دەبیت



شویت بە سەوزەیەکی زۆر باش و تەندروست دادەنرێت  سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین ، و کاربۆهیداریت، ئاسن، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، ، فۆسفۆڕە، هەروەها ڕێژەیەکی کەم لە زینک، نیاسین، و ریبۆفلاڤینی تێدایە.

هەندێکیش لەسودەکانی شویت ئەمانەن.

ـ  پڕیەتی لە ماددەی خۆراکی : شویت سەرچاوەیاکی باشی کانزاکانە بۆیە یارمەتی دابینکردنی ماددەی خۆراکی لەش دەدات.

ـ  ئاستی بەرزی کولسترۆڵ دادەبەزێنێت: لێکۆڵینەوەیەک لەزانکۆی تێرهاند ئەوەی سەلماندوە کە خواردنی شویت دەبێتەهۆی نەهێشتی ئاستی کولسترۆڵ.

ـ دژە ئۆکسانە: لێکۆڵینەوەیەک لەزانکۆی ئەندهرا، پێشبینی کردووە کە شویت دژە ئۆکسانە لەبەرئەوەی هەریەک لە ڤیتامینەکانی C ، و E تێدایە.

ـ دژی شێرپەنجەیە:ٚ  یارمەتی دوبارە دروست بونەوەی خانە کان دەدات، هەروەها دژە ئۆکسانە بۆیە دژ بە شێرپەنجە دەجەنگێت.

ـ بەسودە بۆ گەدە: لێکۆڵینەوەیەک لەزانکۆی مەشهەد سودێکی دیکەی شویت دەخاتە ڕوو و ئەڵێ کە شویت زۆربەسودە بۆ گەدە و یارمەتی پاکبونەوەی ڕیخۆڵە دەدات و لە قەبزی دەتپارێزێت.

ـ  دەبێتە هۆی نەهێشتنی غازاتی سک .

ـ بۆنی دەم خۆش دەکات: لەبەرئەوەی شویت دژە میکرۆبە بۆیە دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەموو میکرۆبێکی ناودەم نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم.

ـئا: هەـ ف

سەرچاوە:ٚ Dovemed


ئه‌م بابه‌ته ‌1938 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:30:09/03/2019