لە خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە وەستانی نیەو رۆژ لە رۆژ لە بردنەوەی نازناوی خولەکە نزیکدەبێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە ئێوارەی ئەمرۆ لە بەردەم یاریگاو هاندەرەکەیدا توانی ٣-١ شکست بە یانەی رایۆ ڤایکانۆ بهێنێت و سێ خاڵی نوێ بەدەست بهێنێت.
سێ گۆڵەکەش پیکی و میسی و سوارێز تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی ڤایکانۆ یاریزان دی تۆماس لە گێمی یەکەم و سەرەتای یاریەکە تۆماری کرد.
یانەی بەرشەلۆنە بەم بردنەوە بووە خاوەنی ٦٣ خاڵ و یەکەمی خولەکەیەو ٧ خاڵ لە ئاتلەتیکۆ مەدریدی دووەمەوە دوورە، کە ئەم یانەیە ئێوارەی ئەمرۆ توانی ١-٠ لە یانەی لیگانێس بباتەوە.