نرخی دۆلار و تمەنی ئێرانی دابەزین

بەیانی ئەمڕۆ ١٠ ی ئازار نرخی سەرجەم دراوە بیانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینی بەخۆوە بینی.

خاوەنی نووسینگەی قەلآی پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی، نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠هەزار دینارە، دوێنی نرخی ١٠٠$ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ١٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٥ هەزارو ٦٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٣٦ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥ هەزار دینارە، دوێنێ بە ١٥٥ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١ هەزارو  ٩٠٠ دینارە، دوێنی بە ٢٢ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٢٠٠ دینارە، دوێنێ بە ٩ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.



AM:11:03:10/03/2019