كۆبوونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان بۆ پێكھێنانی لیژنە ھەمیشەییەكان بەڕێوەچوو و ئەندامانی لیژنە هەمیشەیەكانی پەرلەمانی كوردستان دیاریكران.
بەگوێرەی دابەشكتریەكە پارتی و سۆشیالیست 69 نوێنەر، یەكێتی 30 نوێنەر، گۆڕان 18 نوێنەر، نەوەی نوێ 12 نوێنەر، كۆمەڵ 11 نوێنەر، یەكگرتوو 8 نوێنەر، توركمان 6 نوێنەر، مەسیحی 9 نوێنەر و ئازادی دوو نوێنەری بەردەكەوێت.
بڕیارە رۆژی سێشەممە 12/10/2019 پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر ئەندامانی لیژنە هەمیشەیەكان كە ئەمڕۆ دیاری كران كۆببێتەوە.