ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازار گه‌نجێكی كوردی دانیشتووی قه‌زای خورماتوو له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه ده‌كوژرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی " سپی" لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی ئازار گەنجێکی کورد، کە بۆ کۆکردنەوەی دومەڵان سه‌ردانی ده‌شتی گوندی قه‌ڵاته سۆران-ی له‌نزیك خورماتوو كردبوو، لەلایەن سوپای عێراقەوە لە چیای قەرەچووغ بەهەڵە تەقەی لێکراو کوژرا.
ئەو گەنجە ناوی (زاهیر عومه‌ر حوسیَن بندیان)ه‌و ته‌مه‌نی 23 ساڵە دانیشتووی قەزای خورماتووە.