یانەی بەرشەلۆنە بۆ یاری لیۆن عوسمان دیمبلی لە دەست دەدات


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی عوسمان دیمبلی فەرەنسی و یاریزانی بە توانای یانەکەی بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی لیۆنی فەرەنسی لە رۆژی چوارشەممە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە دەست دەدات.
دیمبلی لە خولەکی ٨٦ی یاری بەرامبەر بە رایۆڤایکانۆ توشی پێکان دەبێت لە ماسولکەکانی رانیداو بەو هۆیەوە چاوەڕوان دەکرێت ئامادەی ئەو یاریە گرنگە نەبێت.
یانەی بەرشەلۆنە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە ئەنجامداوە وبڵاوی کردۆتەوە، ئەو توشی پێکان بووە، بەڵام پێکانەکەی قورس نیەو لە ئێستادا چارەسەری وەردەگرێت و ئەگەر شتەکان بە باشی چوو ئەوا ئامادەی یاریەکە دەبێت، بەڵام ئەگەر باش نەبووەوە ئامادە نابێت.



PM:08:29:10/03/2019