چوار چالاکوانی خۆپیشاندانەکەی شێلادزێ لە دهۆک ئازاد کران

سەرپەرشتیاری گروپی پارێزەرانی خۆبەخش لە دهۆک رایگەیاند، چوار چالاکوانی خۆپیشاندانەکەی شێلادزێ لە دهۆک ئازادکران، تەنها کەسێک ماوە و دەستبەسەرکراوە.

خەتاب عومەر، سەرپەرشتیاری گروپی پارێزەرانی خۆبەخش لە دهۆک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چوار چالاکوان کە بۆ پشتگیرکردن لە خۆپیشاندانی شیلادزێ لە دهۆک دەستگیرکرابوون، ئێوارەی ئەمرۆ سەرجەمیان بە کەفالەت ئازاد کران.

وتیشی ئەوچالاکوانانە ئازادکراون  پێکاهتون لە موستەفا بامەرنی، شێراوان شیراوانی، تاکور زەرەدەشتی و ڕێکان ڕەشید،کە بە پێی یاسای ١٥٦ی عێراقی دەستگیرکرابوون و لە ئێستاشدا تەنها کەسێک بە دەستبەسەرکراوی ماوەتەوە بە ناوی ئەیاز کەرەم.

رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بەهۆی بەڕێوەچونی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شێلادزێ و ناحیەی سیری سەر بە قەزای ئامێدی لە دژی بۆردومانی فرۆکەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر سنورەکانی ناوچەکە کە تیایدا ژمارەیەک هاوڵاتی بونە قوربانی، چەند چالاکوانێک دەستگیکران ئەوەش بەهۆی دروستبوونی پشێوی لە نێو خۆپیشانەکە تیایدا چوونە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە ناوچەکەدا و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل وکەلوپەلی سەربازییان سوتاند .


PM:09:48:10/03/2019