کارێز بەرزنجی هاوەڵی یەکەمی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاوسەرگیریکردنی بلاوکردەوە.
لە روونکردنەوەیەکدا، کە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە ئیسنراگرام بڵاویکردوەتەوە، کاریز رەتیدەکاتەوە کە هاوسەرگیری کردبێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە شاجوانەکان تاوەکو تەواوبومی ماوەی شاجوانیان بۆیان نییە هاوسەرگیری ئەنجام بدەن و هیچ جوانکارییەکیش بۆ روخساریان بکەن.
لە کێبڕکێی شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ کارێز بەرزنجی توانی نازناوی هاوەڵی یەکەمی شاجوان ڤەدەستبهێنێت.
دەقی روونکردنەوەکە:
سڵاو هاوڕێیان
پێم خۆش بوو لەسەر ئەو هەواڵە نادروستە قسە بکەم کە گوایە من هاوسەرگیریم کردووە و مارە بڕوام بەپێچەوانەوە ئەگەر شتێکی وابێ من خۆم یەکەم کەس دەبم کە بڵاوی بکەمەوە وە پڕۆسەی هاوسەرگیری شتێک نییە عەیب بێ یان بشاردرێتەوە لەبەر نازناو کەسێکی باش ئەگەر هەبێت من لە بەرامبەر هەر شتێک بێ دەیگۆڕمەوە بەڵام لە ئێساتادا شتی وا نییە و ئەگەر بشبێ هەموو شتەک قسمەت و نسیبە وە پەیجی تودەی ئینتەرڤیووش بێ ئاگابوون و لەو هەواڵە و بەهۆی هەنێک وێنە و قسەی هەڵبەستتراو دایان ناوە وە پێش وەختە منیان ئاگادارکردۆتەوە بەڵام
من ئاگادارنەبووم و وایان زانیوە کە دەیکەمە سوپرایز ئەکید ئەگەر شتێکی وا هەبێ یەکەم پەیج بە ئێوەی دەڵێم و هەر پێم خۆش بوو لە ڕێی ئەم پەیجە ئەم پەیامەم بڵاو بێتەوە چونکە خاوەن بینەر و بیسەرێکی زۆرە
سوپاس
کارێز بەرزنجی