ئەستێرەیەکی ناسراوی جیهانی ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ یاریزانێک گۆڕیەوە

خانمە ئەستێرەی ناسراوی جیهانی جێنیفەر لۆپێز، ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ یاریزانی ئەمریکی ئالێکس، گۆڕیەوە.

هەریەک لە هونەرمەندی ناوداری ئەمریکی جێنیفەر لۆپێز و یاریزانی ناوداری  ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر لە لاپەڕەی فەرمی خۆیان   ڕایانگەیاند، کە ئەڵقەی دەستگیرانیان گۆڕیوەتەوە و بەمزووانە ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن.

جێنیفەر لۆپێز ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناوداری جیهانییەو تەمەنی 49 ساڵە، هاوکات یەکێکە لە دەرهێنەرە بەتواناکانی ئەمەریکیا، چەندین خەڵاتی جیهانی لەبوارەکەیدا بەدەستهێناوە. 

  





PM:10:45:10/03/2019