وەزیری دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی تایبەت بە مامۆستایان و مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی و ئابووری و یەکەکانی 70و 80ی هێزی پێشمەرگە بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراویکدا کە ئەمشەو 10ی ئازار نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بلاویکردوەتەوە ئاماژەی ەبوەکردووە، سبەی دوشەممە 11/3/2019، سەرەرای ئەوەی پشووی فەرمییە بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەوام دەکات ومووچەی وەزارەتی پەروەردە و هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری و ھێزەکانی 70 و 80 بەبێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە موچەی بەشێک لە مامۆستایان بە پاشەکەوتەوە دابەشدەکرێت.