ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە بردنەوە شاد بووەوە



یانەی ریاڵ مەدرید بە بردنەوەکانی شاد بووەوە ئەمەش دوای ئەوەی سێ یاری لەسەر یەکی  دۆڕاند.
یانەی ریاڵ مەدرید لە گەڕی ٢٧ی خولی ئیسپانیا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی بەلەد وەلیدو لە ئەنجامدا توانی یاریەکە ٤-١ لێ بباتەوەو پارێزگاری لە پلەی سێیەمی خولەکە بکات.
گۆڵەکانی ریاڵ مەدرید بنزیمە دوو گۆڵ و ڤاران و مۆدریچ دوو گۆڵەکەی تریان کرد.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ٢٧ یاری بووە خاوەنی ٥١ خاڵ و لە پلەی سێیەمی خولەکەیە لە دوای بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆ مەدریدەوە.






AM:12:47:11/03/2019