ئەمڕۆ ڕۆحانی دەگاتە عێراق

ئەمڕۆ سەرۆك کۆماری ئێران دەگاتە عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش رایدەگەیەنێت، سوپاسی عێراق دەكەین كە نەبووەتە بەشێك لە سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئازاری 2019، حەسەن رۆحانی، سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بەسەردانێكی سێ رۆژە دەگاتە عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیری عیراقدا كۆده‌بێته‌وه‌ و گه‌شتێك ده‌كات بۆ شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی شیعه‌كان و له‌گه‌ڵ عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای‌ شیعه‌كانی عیراقدا كۆده‌بێته‌وه‌.

پێشتریش، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی عێراقی كرد، وەك ئامادەكارییەك و رێكخستنی سەردانەكەی ئەمڕۆی رۆحانی.

ئه‌م بابه‌ته ‌278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:09:31:11/03/2019