ڤیدیۆ ..پەرواز حسێن خۆشەویسترین بابەتی ژیانی خۆی بلآودەکاتەوە


پەرواز حسێن کە یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی عەرەب ئایدڵ، خۆشەویسترین گۆرانی خۆی بە تۆمارکراوێکی نوێ بلآودەکاتەوە.

پەرواز حسێن لە تۆڕی کۆمەلآیەتی ئینستگرام ڤیدیۆیەکی خۆی بلآودەکاتەوە کە گۆرانی " عاشق مەبە " یەو بەشێوازێکی نوێ تۆماری کردووەو لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان هەواداراێکی زۆر دەستخۆشی لێدەکەن.

" عاشق مەبە " بەیەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی هەژمار دەکرێت، کە لەلای هونەرمەند خۆشیەوە بەیەکێک لە گۆرانی یە خۆشەویستەکانی ناوزەدی دەکات.

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کچە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.


ئه‌م بابه‌ته ‌5278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:37:11/03/2019