تایبەت بە هاوسەران...ئەو خواردنانەی حەزی سێكسی لە خانماندا زیاد دەكەن

هاوشێوەی پیاوان، هەندێك جۆری خۆراك هەیە كە حەزی سێكسی لای خانمان زیاد دەكات و مەزاجیان بۆ پەیوەندییە گەرموگوڕەكان باشتر دەبێت، ئەگەر خانمان ئەو خواردنانە بەشێوەیەكی هاوسەنگ بخۆن، زۆر لە ژیانی تایبەتیان دەگۆڕٍێت.

ئەمەش هەندێك جۆری ئەو خواردنانەیە:

شوكولاتە: كاریگەریەكیی سیحریی هەیە، چونكە هۆرمۆنی خۆشی زیاد دەكات و ماددەیەكی تێدایە كە هاوشێوەی ئەو ماددەیەیە كە لەش لەكاتی پەیوەندییە گەرموگوڕەكاندا دەری دەكات.

ئەڤۆگادۆ: ئەو میوەیەی كە پێی دەوترێت (بەرهەمی بەپیتبوون)، ئەمەش خواست و حەزی سێكسی بۆ هەردوو هاوبەشی ژیان زیاد دەكات.

هەنگوین: ناوی خۆی بەخۆیەوەیەتی، چونكە یەكەم مانگی هاوسەرگیری پێی دەوترێت مانگی هەنگوینی، بەوپێیەی هەنگوین سەرچاوەیەكی بەهێزی وزەیە بۆ لەش و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B كە دەبێتەهۆی زیاتر دەردانی هۆرمۆنی تۆستیرۆن لە پیاو و ئیسترۆجین لە خانماندا

بیبەری توون: سەرەڕای ئەوەی بیبەری توون سوودی بۆ دڵ و لەش بەگشتی هەیە، بەڵام ئەگەر تۆزێك توونتر بێت ئەوا لە حەزی سێكسی زیاد دەكات، ئەوەش بەهۆی بوونی ماددەی كاپسكین كە دەبێتەهۆی گەیشتنی زیاتر خوێن بەهەموو بەشەكانی لەش و دەردانی ماددەی ئەندرۆفین كە بەگشتی مەزاجی كەسەكە ئارام دەكات.

هێلكە: خوردانی هێلكە، بەتایبەت هێلكەی كوڵاو كاریگەریی ئاشكرای لەسەر حەزی سێكسی دەبێت، بەوپێیەی ئاستی ماندووبوون كەم دەكاتەوەو هۆرمۆنەكانی لەش رێكدەخات.



PM:12:56:11/03/2019