هونەرمەندی میوزیکژەن ئەحمەد ئازاد، کە بە میوزیکژەنی بەزمی بەزم ناسراوە لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە.
ئەحمەد ئازاد، سەبارەت بە جیابوونەوەکەی دەڵێت "ژیان تەنها لەسەر شەخسێک نامێنێتەوە، ئێستا ئەو لە ماڵی خۆی و منیش لە ماڵی خۆمم".
ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ٢٠١٧دا هاوسەرگیری کرد و لە ئێستادا و دوای دوو ساڵ جیابوونەوەی خۆی لە هاوژینەکەی ئاشکرا کرد.
هونەرمەند، ئەحمەد ئازاد، کە یەکێکە لە ژەنیارە ناسراوەکانی کورد، بۆ یەکەمجار لە ڕیگەی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنییەوە ئاشکرایکرد کە لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەی هەبووە و بەو هۆیەوە لە یەکتر جیابوونەتەوە.