هاوپەیمانان بەچڕی بۆردومانی باغۆز دەکەن

لە دووەمین شەوی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی باغۆز، لە ئێستادا فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بە چڕی گوندی باغۆزبۆردومان دەكەن.

ئەمشەو دووشەممە ١١ی ئازار لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی  بەسەرۆکایەتی ئەمریكا  بە چڕی  بۆردومانی گوندی باغۆز دەکرێت کە دوایین مۆڵگەی چەکدارانی داعشە لە سوریا.

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی بۆردومانەکەوە چەندین پێگەی تیرۆریستان لەو گوندە بە تەواوی خاپور كراوە.
 
 بۆردومانەکەی هاوپەیمانان مەبەستی پەكخستنی تەواوی تواناكانی داعش و زەمینەخۆشكردنە بۆ هێرشی زەمینی هێزەكانی سوریا دیموكرات هەسەد لەو ناوچەیە بۆ ئەوەی لە داعش پاکبکرێتەوە..

میدیاکان ئاماژە بەوەدەکەن، لە كاتی هێرشەكاندا تیرۆریستانی داعش خۆیان لە نێو تونێلەكاندا حەشار دەدەن و دەوروبەری ئەو پێگەیەی بە دەستیشانەوە ماوە، بە تەواوی مینڕێژكراوە، ئەوەش پێشڕەوی هێزەكانی سوریای دیموكراتی سست كردووە.

ماوەی زیاتر لە مانگێک دەبێت هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنەکەیان دواخستووە بۆ ئەوەی خەڵکی سیڤیلی ناوچەکە و ئەوچەکدارانەی داعش بێن خۆیان رادەست بکەن، لەو ماوەیەشدا خەڵێکی زۆر خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردووە، بەڵام هێزێکی داعشی تێدا ماوەو هەسەدە بە پاڵپشتی هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان و لەسەرو هەمویانەوە ئەمریکا دەستیان بە هێرشەکانیان کرد.

باغۆز دوایین پێگه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌ له‌ سووریا و له‌ عێراقیش هیچ رووبه‌رێكی زه‌وییان له‌به‌رده‌ست نه‌ماوه‌، ئه‌گه‌رچی ناوه‌ ناوه‌ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌ون و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

ئۆپه‌راسیۆنی باغۆز له‌ 9ی شوباتی 2019 ده‌ستیپێكر، بەلام مانگێک پێش ئێستا بەهۆی  بوونی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده‌ی چه‌كدارانی داعش ئۆپەراسیۆنەکەی راگرد، بەڵام شەوی رابردوو هه‌سه‌ده‌ دەستیکردەوە بە ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی.
 
بیابانی باغۆز لە پارێزگای دێرەزوورە لە رۆژهەڵاتی سووریا، دوایین ناوچەیە لە سووریا و عێراق کە چەکدارانی داعشی لێی مابن. 
 


PM:09:53:11/03/2019