ئێران ڤیزەی بۆ عێراقییەکان کرد بە خۆرایی

حکومەتی تاران بڕیاریدا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە ڤیزای نێوان وڵاتەکەی و عێراق بکات بە خۆڕایی.

پەروێز ئیسماعیل ڕاوێژکاری ڕۆژنامەوانیی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە ڤیزای نێوان ئێران و عێراق بۆ گەشتیاران و زیارەتکارانی هەردوو وڵات  دەکرێت بە خۆڕایی.

وتیشی، هەردوو  وڵات  کۆکن لە سەر ئەوەی ڤیزا بۆ گەشتیار و زیارەتکارە ئێرانی و عێراقییەکان بە خۆڕایی بێت، بڕیارەکەش لە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە جێبەجێدەکرێت.

راوێژكارەكەی رۆحانی ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو وڵات ڕێککەوتوون لە سەر دەستپێکردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی بەسرە.

ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی دووشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠١٩، حەەسن رۆحانی سەرۆكی ئێران بە سەردانێكی سێ رۆژە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای عێراقدا كۆبووەوە، کۆبونەوەکەش ئەو دوو بڕیارەی لێکەوتەوە.

پێشتریش 
سەركونسوڵی ئێران لە هەرێمی كوردستان  رایگەیاند، کە ڤیزای كاغەز لە هەرێم لادەبرێت و ڤیزای ئەلكترۆنی جێگەی دەگرێتەوە.

 



AM:12:08:12/03/2019