رۆژنامەنووسێکی دیاری ئێن ئاڕتی وازهێنانی لە کەناڵەکە راگەیاند

رێناس عەلی، پەیامنێری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی وازهێنانی لە کەنالەکەی راگەیاند.

لە ئەکاوتنتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رێناس عەلی  پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕ تی نوسیویەتی" دوای نزیکەی سێ ساڵ زیاتر لە کاری بەردەوام لە کەناڵی ئێن ئاڕتی، کاروانی کارکرنمان لەو دەزگایە بە کۆتایهات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، سوباس بۆ هاوکارانم لە ئێن ئاڕتی و هیوای سەرکوتن بۆ هەموو لایەکتان ئەخوازم .هاوڕێ و هاوکاری باشم ناسی کە هەمیشە بەشێک بون لە سەرکەوتنەکانی من .

لەبەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا ئەو پەیامنیرە دەلێت، "هۆکارەکە هەرچی بێت پێویستی بە ڕونکردنەوە نییە".


PM:01:14:12/03/2019