پۆلیس دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی دزی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایدەگەیەنێت، دوو كەسیان بە تۆمەتی دزی و فێڵكردن لە هاووڵاتییان دەستگیركردوە و وێنەکانیشیان بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی هەولێر لەپەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار كرانەوە بەبوونی ڕووداوی دزینی پارە بە ساختە و فێڵكردن لەگەڵ هاووڵاتییان، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە كەوا لەلایەن دادخوازێكەوە سكاڵا تۆماركرا، لە ماوەیەكی كەم توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشكرا بكەن و لە بۆسەیەكدا دەستگیر بكرێن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەمبارەیەوە (مقدمی ماف، ئومێد عارەب عبداللە) (ئەفسەری نوسینگەی باكوور) بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند: "دوای دەستگیركردنی ئەو دوو تۆمەتبارە كە خەڵكی وڵاتی ئێرانن، لە لێكۆڵینەوەكان بۆمان دەركەوت كەوا هەڵدەستان بە گۆڕینی دراوی دۆلار لە شوێنی گۆڕینەوەی پارە بە دانانی 1 دۆلاری لە شوێنی 100 دۆلاری، دواتر دۆسیەكەمان نارد بۆ بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (446) لە (ی.س.ع) هەریەك لە تۆمەتباران، (م.ع.م) و (ع.م.ر) دەستبەسەر كران".



PM:07:16:12/03/2019