راهێنەری بەرشەلۆنە باسی یاری لیۆن دەکات



سبەی چوارشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەرشەلۆنە لە بەردەم یاریگاو هاندەرەکاندا میوانداری یانەی لیۆنی فەرەنسی دەکات و یاریەکەش لە کاتژمێر ١١:٠٠ بەڕێوە دەچێت.
راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا" ڤاڵڤێردی، بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردو باسی لە یاریەکە کردو وتی:" من گوێ بەوە نادەم یانەی لیۆن چۆن یاری دەکەن، ئەمە من توشی دڵەڕاوکێ ناکات، ئێمە باش ئامادەین بۆ ئەم یارییە گرنگە یەکلاکەرەوەو دەشزانین ئەوان یاریزانی بەتوانایان هەیە.
راشیگەیاند تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە عوسمان دیمبلی یاری دەکات یان نا، دەبێت باش دۆخی ئەو یاریزانە هەڵبسەنگێنین، ئینجا بڕیاری یاریکردنی بدەین.
لە کۆتایدا وتی" داوا لە هاندەرانی یاریگای کامپ نۆ دەکەم لەگەڵمان بن و پشتگیریمان بکەن، ئێمەش خۆمان بۆ یارییەکی باش و نموونەیی ئامادەکردووە.




PM:09:13:12/03/2019