وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراو کۆچی دوایی کرد

 یەکێک لە ناسراوترین "درەمەران"ی جیهان کە ناوی "هاڵ بلەین"ی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

مالپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، زۆربەی هونەرمەندانی جیهان سەرەخۆشییان لە کەسوکاری بلەین کردووە، لەوانە برایەن ویڵسنی گروپی مۆزیکی "The Beach Boys"، ڕێنگۆ ستار و نانسی سینارترا.

هاڵ بلەین درەمەرێکی زۆر ناوداربووە و بۆ زۆر لە هونەرمەندان و گۆرانیبێژە جیهانییەکان کاریکردووە، وەکو فرانک سیناترا، ئێلڤس پرێسلی و جۆن لێنن.

ئەندامێکی گروپی مۆزیکی "The Wrecking Crew"ی سەربە ستۆدیۆی "ئیلیت لۆس ئانجلەس"ە، بۆ چەندین گۆرانی بەناوبانگ کاری درەمەری کردووە، لەوانە گۆرانیی "Return To Sender"ی ئێلڤس پارسلی، "Good Vibrations"ی زە بیچ بۆیز و، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندە ناودارەکانی جیهاندا کاری کردووە.




PM:09:59:12/03/2019