ڤیدیۆ:بە سێ گۆڵی رۆناڵدۆ یۆڤانتۆس گەیشتە چارەکی کۆتایی


بە تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، رۆناڵدۆ توانی یانەی یۆڤانتۆس بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەربخات.
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆس میوانداری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی کردو لە ئەنجامدا توانی ٣-٠ یاریەکە بباتەوە.
بەم ئەنجامەکەش بە کۆی هەردو یاریەکە خانمە پیرەکە ٣-٢ براوە بوو، توانی بگاتە قۆناغی داهاتوو.
سێ گۆڵەکەش رۆناڵدۆ لە خولەکەکانی ٢٧ و ٤٨ و ٨٦ تۆماری کرد، کە ئەمەی دواییان بە لێدانی سزا بوو.
لە دووەم یاری ئەمشەو یانەی مانچستەرسیتی توانی ٧-٠ شکست بە شاڵکەی ئەڵمانی بهێنێت و بگاتە قۆناغی داهاتوو.





AM:01:17:13/03/2019