ئاسایش وردەکاری چۆنیەتی دزینی پارەکەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان ئاشکرا دەکات

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئەنجامانی باندەکەی دزییەکەی سلێمانی دەستگیرکران، کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئازاری ٢٠١٩، لیوا حەسەن نوری، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو کەسانەی کە پارەی مووچەی نەخۆشخانەی شار-یان رفاندوە لەحەوت کەس پێکهاتبون و سەرجەمیان دەستگیرکراون و دانیانناوە بە تاوانەکەیاندا.

وتیشی، دوای روداوەکە ژورێکی هاوبەش لەلایەن ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆر پێکهێندراوە و تونراوە ئەو کەسانە دەستگیربکرێن کە سەرجەمیان خەڵکی سلێمانین.

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی یاماژەی بەوەشکرد، باندەکە 10 رۆژ سەرقاڵی پلاندانان بوون بۆ ئەنجامداندانی کارەکە و سەرجەم ئەندامەکانی ئەو گروپە پێشتر چەندینجار سزادراون و زیندانیکراون.

دوێنێ سێشەممە ١٢ی ئاداری ٢٠١٩، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە پارەی مووچە و نەسریەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دزرا کە بڕەکەی زیاتر لە یەک ملیار دینار بوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی کەمتر لە 24 کاتژمێر دژەتیرۆ و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی تۆمەتبارەکانیان دەستگیرکرد، کە لە حەوت کەس پێکهاتبوون و سەرجەمیان خەلکی سلیمانی بوون و پارەکەشیان دۆزیەوە.



AM:09:18:13/03/2019