وەزیری دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
وەزایری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە فەرمانگەکانی هەرێم دەکات لەکاتی گواستنەوەی هەر بڕە پارەیەک هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیس بکەن.
رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کۆردستان لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی دۆزینەوەی پارەی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار بڵاویکردوەتەوە تیایدا سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و دژەتیرۆر و تەواوی دەزگا پەیوەندی دارەکان و پارێزگاری سلێمانی و ھاونیشتمانیان دەکەین ،کە ھەمو ھە ماھەنگ بون بۆ دوزینەوەی تاوانباران و گەڕانەوەی پارەو موچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و دەستی ماندبونتان دەگوشین.
وەزایری دارایی داواشی لە فەرمانگەکانی ھەرێم کرد کە بەردەوام لە کاتی گواستنەوەی ھەربڕە پارەیەک لە بانک پێشتر ھەماھەنگی بکەن لەگەڵ ھێزەکانی ناوخۆ .
AM:09:31:13/03/2019