هەرێم و بەغدا بڕیاری پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەرکرد

حکومەتى هەرێم و بەغدا بڕیاری پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلیان بۆ پارێزگای هەڵەبجە بەناوی (عێراق ـ هەڵەبجە) دەرکرد.

ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم  ڕایگەیاندووە،  ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا ڕەزامەندیان دا بۆ پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای هەڵەبجە بە ناوی عێراق-ھەڵەبجە.

 سکرتێری ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێم ڕاشیگەیاند، لە دوای پشووەکانی نەورۆز وەزارەتی ناوخۆ و  بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم و  بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەڵەبجە دەست بە ڕێکارەکانی تۆمارکردن دەکات.

ساڵی ٢٠١٥ بە بڕیاری حکومەتى هەرێم و بەغدا  هەڵەبجە کرا بە پارێزگا و بووە چوارەمین پارێزگای هەرێم.


PM:05:24:13/03/2019