یه‌كێتی ئه‌وروپا 15 وڵاتی خستە لیستی ڕەشەوە

یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی 15 وڵات ده‌خاته‌ لیستی ره‌شه‌وه‌ و هۆکارەکەشی ئەوەیە كه‌ له‌و وڵاتانه‌ كاری سپی كردنه‌وه‌ی پاره‌ به‌ ئاسانی ئه‌نجام ده‌درێت.

یه‌كێتی ئه‌وروپا ناوی 15 وڵات ئاشكرا ده‌كات كه‌ له‌ رووی ده‌سه‌ڵات و به‌رێوه‌بردنی دارایی و چالاكییه‌ ئابوورییه‌كان باشترین وڵاتن بۆ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج و سپی كردنه‌وی پاره‌.

یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداریشی داوە به‌و وڵاتانه‌ ده‌دات ئه‌گه‌ر رێ و شوێنێ پێویست نه‌گرنه‌‌ به‌ر رووبه‌ڕووی گه‌مارۆكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بنه‌وه‌.

له دیارترین ئه‌و وڵاتانه‌ش كه‌ ناویان له‌و لیسته‌دا هاتووه‌، هه‌ر‌یه‌ك‌ له‌ ئیمارات، جه‌زائیر، عومان و دۆمینكیا هه‌ن‌.

ئه‌م بابه‌ته ‌1216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:39:13/03/2019