بزانە زیدان ساڵانە چەند ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت
دوای گەڕانەوەی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڕی ئەو موچەیەی زیدان ئاشکرا دەکات کە ساڵانە لەگەڵ ئەم یانەیە وەریدەگرێت.
رۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە، زیدان ساڵانە ١٢ ملیۆ یۆرۆی پێدەرێت، کە لە گرێبەستی پێشوودا تەنها بڕی ٧.٥ ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت.
هۆکاری زیادکردنی موچەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو راهێنەرە پێش واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە لایەن یانەکانی یۆڤانتۆس و مانچستەریونایتد و پاریس سانجێڕمانەوە گرنگی پێ دەدرا.
ئەمە لە کاتێکدایە مۆرینیۆ لەگەڵ زیدان لە کێبڕکیدا بوو تا پۆستی راهێنانی یانەی ریاڵ مەدرید وەربگرێت،کە پێشتر ئەم راهێنەرە لە یانەی مانچستەریونایتد ساڵانە ٢٠ ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت.
PM:07:37:13/03/2019