ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت " وەک پارتی مەبەستیانە لەم مانگەدا سەرۆکایەتیی هەرێم کارا بکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش دەڵێت: ״لەگەڵ گۆڕان و یەکێتیی لەو بارەیەوە ڕێک کەوتوون.״
ئاراس حەسۆ میرخان ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ״ئاژانس״ ئاشکرای دەکات، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆتایی سه‌ركردایه‌تیدا بڕیار درا به په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان گۆڕان و پارتی، هه‌روه‌ها بڕیاریش درا له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ڕێك بكه‌وین بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێرین، پاشان حكومه‌ت درووست بكرێت.
ئەو بەرپرسەی پارتی دەڵێت " لەگەل یەکێتی و گۆڕان رێککەوتووین كه له‌و ماوه‌یه‌دا یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه"و دەشڵێت " له‌گه‌ڵ گۆڕان ڕێككه‌وتن كراوه و ته‌واو بووه، له‌سه‌ر پۆسته‌كانیش ڕێككه‌وتووین، ته‌نها یه‌كێتیی ماوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ڕێك ده‌كه‌وین.
سەبارەت بە ئایندەی ئەنجومەنی ئاسایش ئایا سەر بەهەرێم دەمێنێتەوە، یان ده‌چێته سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئاراس حەسۆ دەڵێت " به ڕاستی ئاگاداریی ئه‌و ورده‌كارییه نیم".