هەردو یانەی بەرشەلۆنەو لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بە ئەنجامێکی گەورە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە رکابەرەکانیان بردەوەو توانیان سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنن.
لە یەکەم یاریدا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی توانی ٥-١ لە یانەی لیۆنی فەرەنسی بباتەوەو سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست بهێنێت.
گۆڵەکانی یانەی بەرشەلۆنە میسی دوو گۆڵ و پیکی و دیمبلی و کۆتینهۆ تۆماریان کرد.
لە یاریەکی تردا یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی توانی ٣-١ لە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا بباتەوەو بگاتە قۆناغی داهاتوو.
سێ گۆڵەکەش مانی دوو گۆڵ و ڤان دایک گۆڵەکەی تری کرد.
یانەکانی چارەکی کۆتایی بریتین لە مانچستەرسیتیو تۆتنهام و لیڤەرپوڵ و مانجستەریونایتد و بەرشەلۆنەو پۆرتۆ و ئەجاکس و یۆڤانتۆس.