پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایگەیاند سكاڵای له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆمار كردووه "به‌هۆی پێشێل كردنی یاساوە".
ئه‌مرۆ پێنجشه‌مه له راگه‌یاندراوێكدا نه‌وفه‌ل عاكوب، پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئاشكرایكردوه ئه‌مرۆ سكاڵای له‌سه‌ر محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تۆماركردوه به‌تۆمه‌تی پێشێل كردنی یاسا و دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگار.
پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، دوورخستنه‌وه‌ی پارێزگار له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه، نه‌ك ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌روه‌ك له یاسایی (21) ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان هاتووه.
نه‌وفه‌ل عاكوب ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه ، یاسایی عێراق روونه و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ، بۆیه ده‌بێت رێز له‌م یاسایه بگیرێت و بۆململانێی سیاسی به‌كارنه‌یه‌ت.