یانەی ریاڵ مەدرید بەرگریکارێکی بە ٥٠ ملیۆن کڕی



ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید بڵاویکردۆتەوە، بەرەسمی بەرگریکاری بەرزایلی یانەی پۆرتۆی پرتوگالی'ئیدیر میلیتاو پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.
یانەکە ئاشکرای کردووە، ئەم بەرگریکارە بۆ ٦ ساڵی داهاتوو یاریزانی یانەکەیەو تا ساڵی ٢٠٢٥ گرێبەستی واژوکردووە.
نرخی هێنانی ئەو یاریزانە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆیە کە نرخی هەڵوەشانەوەی گرێبەستەکەیەتی.
دوای گەڕانەوەی زیدان بۆ یانەی ریال مەدرید، ئەو یانەیە دەیەوێت گۆڕانکاری گەورە لە ریزەکانیدا بکات .
میلیتاو خەڵکی وڵاتی بەرازیلیەو تەمەنی ٢١ ساڵەو لە هێڵی بەرگریدا یاری دەکات.



PM:06:23:14/03/2019