ماوەی دووکەوتنەوەی دیمبلی راگەیەنرا



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەستێرەی لاوی یانەکەی عوسمان دیمبلی فەرەنسی راگەیاند.
عوسمان دیمبلی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا توشی پێکانی ماسولکەی بووەو بەوهۆیەوە یانەکە بۆ چەند یارییەکی گرنگ لە تواناکانی بێبەش دەبێت.
دوای ئەوەی ئەمرۆ پێنجشەممە پشکنین بۆ ئەو یاریزانە کرا، بەرشەلۆنە رایگەیاند ٣ تا ٤ هەفتە دووردەکەوێتەوەو ناتوانێت ئامادەی چەند یاریەکی خولی ئیسپانیا لە داهاتوودا ببێت.
ئەمە جاری یەکەم نیە دیمبلی توشی پێکان دەبێت و پێشتر چەندین جار لە یانەکەی دابڕاوە.




PM:06:33:14/03/2019