دهۆک؛ بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ نۆ کەس بوونە قوربانی

پۆلیسی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی شێخان دوو کەس گیانیان لەدەست داو حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئازاد تەها، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی هاوچۆی پارێزگای دهۆک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەمە 14ی ئازاری2019رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای گشتیی "دهۆک" لە نێوان شارۆچکەی شێخان و شارەدێی باعەدرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک روویدا.

وتیشی، لە ئەنجامی ئەو روداوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا و حەوت کەسی دیکەش بریندار بوون و  بەمەستی چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون. 

وتەبێژی هاوچۆی دهۆک روونیشیکردەوە، ڕووداوەکە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتومبێل لە جۆری توێتا رەف تایبەت و توێتا میک زەمینی سەربازی روویداوە، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.

 

ئه‌م بابه‌ته ‌1550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:45:14/03/2019