باغۆز.. شەڕی کۆڵان بەکۆڵان دەستیپێکرد

شه‌ڕ لە باغوزی رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌سوریا به‌رده‌وامه‌و لە ئێستادا شه‌ڕڤانان دەستیانکردووە بە شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان و ژماره‌یه‌ك  چەکدراری داعش کوژران.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان رایانگەیاند، کە شەڕێکی سەخت لە باغۆز دەستیپێکردووەو لە دوای بۆردومانی ئاسمانی هاوۆەیمانان بۆسەر شارۆچکەکە لە دژی داعش شەرڤانان شەڕی کۆڵان بە کۆڵانیان دەستپێکردووە.

ئەوەشهاتووە، ئەنجامی بۆردومانەکان و شەڕی کۆڵان بەکۆڵانی شەڕڤانان زیاتر له‌20 چەکداری رێکخراوی تیرۆرستی داعش کوژراون و 
ژماره‌یه‌كی زۆریشیان له‌ناو شارۆچكه‌ی باغوزی رۆژهه‌ڵاتی فورات ماون و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.

بەپێی ئەو میدیایانە هاوکات له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا 15 شه‌ڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموكرات هەسەدە برینداربوون.


PM:08:01:14/03/2019