هاتوچۆی كۆیە هۆشداری لە رێگاکەی مەترسیدار دەدات

هاتوچۆی کۆیە هۆشداری بەپەلە دەداتە شۆفێران کە بەهۆی مەترسی کەشوهەوا ڕێگەی بەنداوی سماقوڵی لە قەزای كۆیە  بەکار نەهێنن.

 لە ئاگاداری نامەیەكدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كۆیە ڕایگەیاندوە"بە ھۆی ئەم شەپۆلە بارانەی ڕووی لە ناوچەكە كردوە ئاستی ئاوی بەنداوی سماقوڵی بەرز بۆتەوە بەھۆیەوە ئاستەنگی ھاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست دەكات و دەبێتە ھۆی ڕووداوی ھاتووچۆ".   

هەروەها داواش لە  لەشۆفێران دەكات، کە بە ھیچ شێوەیەك ڕێگای سماقولی بەكارمەھێنن تاكو بە دووربن لە ڕووداوی ھاتووچۆ.  

ئەمەش لەکاتێکدایە ئەمرۆ پێنجشەممە ١٤ی ئازاری ٢٠١٩ بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی باراننابرین ئاستی ئاوی ئەو بەنداوە بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە، بەوهۆیەوە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێك ناتوانێت لەو ڕێگەیەوە هاتوچۆ بكات.



PM:08:26:14/03/2019