پەرلەمانی بەریتانیا ريفراندۆمی دووەم رەتدەکاتەوە

ئەمشەو پێنجشەممە ١٤ی ئازار پەرلەمانی بریتانیا بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە دواخستنی دەرچون لە یەكێتی ئەوروپا.

پەرلەمانی بریتانیا ئەمشەو بە دەنگی  202 پەرلەمانتار لە کۆی 412 ئەندام دەنگیاندا بە دواخستنی رێككەوتنی برێكزیت، کە تایبەتە بە دواخستنی دەرچون لە یەكێتی ئەوروپا، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە، كە داوای كردبو رێككەوتنی برێكزیت بۆ 30 حوزەیران دوابخرێت.

پێشتر تێرێزا مەی لە سێیەم هەوڵیدا بۆ بەئەنجامگەیاندنی رێككەوتنامەی برێكزیت، پلانی دواخستنی برێكزیت بۆ 30 مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ پێشكەش بە پەرلەمان كرد و هۆشداریدا لەوەی ئەگەر جارێكی دیكە رێككەوتنەكە رەدبكرێتەوە، پێویست بە دواخستنێكی دیكە ناكات.



ئه‌م بابه‌ته ‌410 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:02:14/03/2019