دەرماڵەی پیشەیی بۆ ئەم توێژە خەرجدەکرێت

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکات دەرماڵەی پیشەیی بۆ ئەندازیارانی کشتوکاڵ خەرج بکات.

لە نوسراوێکدا کە رێباز حەملان وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە وەکالەت کە لە هەمانکاتدا وەزیری داراییە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووەو وێنەیەکی نوسراوەکەش تایبەت بۆ "سپی" نێردراوە تیایدا داوای خەرجکردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ ئەندازیارانی کشتوکاڵ لە هەرێم دەکات.

وەزیری کشتوکاڵ بە وەکالەت لە نوسراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تکایە رەزامەندی بفەرموون لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی پیشەیی بۆ ئەندازیارانی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق.


ئه‌م بابه‌ته ‌11860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:14:14/03/2019