ژمارەی کاندیدانی یەکێتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەت زیادیکرد

ئەو کاندیدانەی یەکێتی خۆیان بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم زیادیان کردووەو ژمارەیان لە دوو کاندیدەوە بووە بە سێ کاندید.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی کەوتووە سێ کاندید هەیە بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کە بەر پشک یەکێتی دەکەوێت، کە ئەوانیش (قوباد تاڵەبانی، قادر حەمەجان و عیماد ئەحمەد)ن.

سەرچاوەیەک ئاگادار بە "سپی راگەیاند، ژمارەی ئەو کاندیدانەی بۆ  پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم خۆیان کاندید دەکەن لەیەکێتی لە دوو کەسەوە بوون بە سێ کەس.

وتیشی، پاش ئەوەی هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی و قادر حەمە جان، چاویان لەسەر ئەو پۆستەیە، عیماد ئەحمەدیش کە پێشتر جێگری سەرۆکی حکومەت بووە لە کابینەی یەکەمی نێچیرڤان بارزانی ئەویش خۆی کاندید کردوە بۆ ئەو پۆستە.

بەوتەی سەرچاوەکە، ئەم پرسە لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکلا دەکرێتەوە.



PM:10:45:14/03/2019