رۆژهەڵات.. کچێکی ١٧ ساڵە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

لە رۆۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی تەمەن 17 ساڵە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ئەمە هەشتەمین کچی خوار تەمەن 18 ساڵ كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڵاویكردەوە كە ئێوارەی ١٤ ی ئازار کچێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "یوسرا فەتحی"  تەمەن ١٧ ساڵ خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

رێكخراوەكە لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە كە یوسرا بە هۆی کێشەی خێزانی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و دوای گواستنەوە بۆ نەخۆشخانەی جوانڕۆ و دواتر لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەۆخشخانەكانی کرماشان گیانی لە دەست داوە.

بە پێی ئامارێكی رێكخراوی هەنگاو لەسەرەتای ئەمساڵەوە 8 کچی خوار تەمەن 18 ساڵ كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.



AM:09:10:15/03/2019