بەرپرسی دەستەی دەستپاکی عێراق گیانی لەدەستدا

تۆفیق جەعفەر سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق شەوی رابردوو لەدهۆك بەڕووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا.

دەستەی دەستپاکی عێراق هەواڵەکەی بۆ میدیا عێراقییەکان پشتڕاستکردووەتەوە و  ڕایگەیاندووە " سەرۆکی دەستەکە  دوای ئەوەی لە شاری دهۆک توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

رووداوەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان رۆژانە دەبنە مایەی مردنی چەند کەس و برینداربوونی دەیانی تر.



AM:09:37:15/03/2019