ژمارەی قوربانییەکانی نیوزلەندا بەرزبوەوە بۆ ٤٠ کەس

xلە ئەنجامی ئەو هێرشەی کرایە سەر دوو مزگەوت لە ئەنجامدا ٤٠ کەس کوژران و دەیانی تر بریندار بوون.

ئاژانسە جیهانییەکان لە زاری پۆلیسی نیوزلەندا رایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمرۆ ١٥ی ئازار  هێرشبەرێک بە چەکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتی "ئەلنوور لەسەنتەری شاری کریستچەرچ و دەستڕێژی گولـلەی لە خەڵکی نێو مزگەوتەکە کردووە، هەر لە هەمانکاتدا لەلایەن هێرش بەرێکی ترەوە بۆسەر مزگەوتێکی دیکە لە هەمان شار ئەنجامدراوە.

میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە لە رووداوەکاندا 40 کەس گیانیان لەدەستداوەو بە دەیان کەسی دیکەش برینداربوونە.

پۆلیسی ئەو وڵاتە ناسنامەی هێرشبەرێک بە خەڵکی ئوسترالیا دەناسێنێت. هەروەها پۆلیس رایگەیاندووە، چوار کەسیان دەستگیرکردووە و ئێستا لەلایەن پۆلیس دەستبەسەرن. 



AM:10:52:15/03/2019