باشترین یاریزانی یارییەکانی گەڕانەوەی چامپیۆنس لیگ راگەیەنرا



ئەمرۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ناوی باشترین یاریزانی چوار یاری ئەم هەفتەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بڵاوکردەوەو  رۆناڵدۆی وەکو باشترین دیاری کردووە.
بۆ باشترینی هەفتەیی چامپیۆنس لیگ هەریەکە لە میسی و مانی و رۆناڵدۆ و سانی کاندید کرابوون.
لە دوای دەنگدان لە ٢٤ کاتژمێردا یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رۆناڵدۆی بە باشترین دیاری کرد.
رۆناڵدۆ توانی ٣ گۆڵ لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بکات و یانەکەی بۆ چارەکی کۆتایی سەربخات، کە ئەمرۆ رووبەڕووی یانەی ئەجاکسی هۆلەندی بووەوە.



PM:10:12:15/03/2019