رێکخراوی سروشتیی کوردستان رایگەیاند " ئەو هەڵمەتەی لە کەلار و دەربەندیخان ئەنجامدراوە دوورە لەهەموو بنه‌مایەکی مرۆڤ دۆستی و ژیان دۆستیی".
لە راگەیەندراوێک کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، رێکخراوی سروشتی کوردستان دەڵێن سەگەکانیش وەک مرۆڤ مافی ژیانیان هەیە".
ئەو رێکخراوە بەرامبە ئەو هەڵمەتی کوشتنی دەیان سەگ کە لەدەربەندیخان و کەلار ئەنجامدراوە دەڵێن " ئاماژه بهڕاگهیاندراوی قائیمقامیه‌تی كه‌لار نزیكه‌ی(100)سه‌گ له زانكۆی گه‌رمیان و ناو شاری كه‌لار, له15/3/2019 له‌لایه‌ن لیژنه‌كانیانه‌وه ژههرخواردكراوه و كوژراوه! له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوش, هه‌مان هه‌ڵمه‌تی ڕێكخراو له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ئه‌نجامدراوه! ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ڕێكخراوه, پێشێلكردنی مافی ئاژه‌ڵانه و دوور له هه‌مو بنه‌مایه‌تی مرۆڤ دۆستی و ژیان دۆستییه".
ئەو رێکخراوە بەتووندی ئەو هەڵمەتە مەحکوم دەکەن و دەڵێن" ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه ده‌كه‌ین و به‌تاوانی گه‌وره‌ی داده‌نێین به‌رامبه‌ر سروشت و ژینگه‌ی كوردستان. داواكارین له قائیمقامیه‌تی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان, ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه ڕابگرن. داوا له: * سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی گه‌رمیان. * جێگرایه‌تی داواكاری گشتی ده‌ربه‌ندیخان. *فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی سلێمانی. *فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان. * به‌ڕیوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان. * به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان. ده‌كه‌ین ڕێكاری یاسایی بگرنه‌به‌ر دژی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌پێشێلكردنی مافی ئاژه‌ڵان ئه‌نجام دراوه و ئه‌نجام ده‌درێت".